نووسەر: Marvin Jay Greenberg
وەشانی: سێ :ساڵی 1994
وشەی ئینگلیزی Geometry (ئەندازە) ڕیشەکەی لە زمانی یونانی کۆنە. ئەم وشەیە خۆی لە دوو وشە پێکھاتووە: ١) Geo، بە مانای زەوی و ٢) metria، بە مانای ئەندازەگرتن. کەواتە ئەندازە پێوانە کردنی زەوییە.
لە ساڵی 600ی پێش لە دایک بوونی مەسیح، مامۆستایەکی یونانی بە ناوی تالس، سیستەمی بەڵگەنەویستەکانی بە شێوەی زانستی سەلماند.
تالس بەڵگەی سەلماندنی کۆمەڵێک لە گریمانەکانی دۆزییەوە و دەستپێکەری ئەندازەی شرۆڤەیی بو. بەڵام زانایەکی تری بیرکاری بە ناوی ئۆقلیدۆس کە لە ئەسکەندەرییە دەژیا، ئەندازەی بە شێوەی زانستێک پێشکێش کرد. ئەو نزيك بە 300 ساڵ پێش لە دایک بوونی مەسیح، تەواوی ئەم ئەنجامە ئەندازەییەنەی پێش لە خۆیی و هاوکات لە گەڵ خۆی، بە شێوەیەکی ڕێک و پێک لە زنجیرە کتێبێکی 13 بەشیدا کۆ کردەوە. ئەم زنجیرە کتێبە بۆ ماوەی 2000 ساڵ لە سەرتاسەری جێهان بۆ خوێندنی ئەندازە کەڵکی لێ وەردەگیرا.
ئەندازەی ئۆقلیدۆسی بە هۆی ئەم زنجیرە کتێبانە بەرەو پێش دەچوو . هەر چی کات تێپەڕ دە بوو لقی تری ئەندازە، بە دەستی زانایانی تری بیرکاری، پەرەی دەستاند. ئێستا لە ناو زانستی ئەندازەدا حالەتە جیاوازەکانی ئەم زانستە وەکو ئەندازەی شیکردنەوەی و سێگۆشەزانی، ئەندازەی نائۆقلیدۆسی و ئەندازەی بۆشایی دەخوێندرێ.
155 جار داۆنڵود کراوە قەبارە 18.1 MB
Comments
comments